کوردستانی
31 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەری بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ماوەی كەرەنتینەدا كە هاوڵاتیان لە ماڵەوە بوون 31 بازرگانی ماددەی هۆشبەر گیراون بەشێكیان پێشینەی تاوانیان هەبووە.
عەمید جەلال ئەمین، بەڕێوەبەری بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند "ژمارەیەك بازرگان لە شارەكە دەستگیركراون بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو بەشێكیشیان پێشتر تاوانیان هەبووە و دەستگیركراون و دواتر ئازاد بوون دوای سزاكەیان".
هەروەها "ژمارەی ئەو بازرگانانەی ماددەی هۆشبەر كە گیراون 31 كەس دەبن و بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات لە یاسایی سزادانی عیراق سزادراون".