کوردستانی
روونكردنەوە لەسەر ئەو برنجە دەدرێت كە دابەشكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو بەشە برنجەی كە دابەشكراوە بەسەر هاوڵاتیان لە بەشە خۆراكی ئەم مانگە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت هیچ كێشەیەكی نییە و خۆی بەكاری هێناوە.
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشە برنجی ئەم مانگە كە دابەشكراوە بەسەر هاوڵاتیان برنجی باشە لە جۆری عەمبەرو لە ناو عیراق بەرهەم دەهێنرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "برنجەكە هیچ كێشەیەكی نییە و یەكێكە لەو برنجانەی كە تام و بۆنی خۆشی هەیە و برنجێكی بەناوبانگە، بۆ خۆم لەوەتەی وەرمگرتووە بەكارم هێناوە هیچ كێشەی نییە و تام و بۆنیشی خۆشە".
وتیشی "ئەگەر هەر كەسێك ئەو برنجەی هەڵگرتووە و ئەزانێت باش نییە با بیگەڕێنێتەوە".
ئەوەش لەكاتێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوڵاتیان باسیان لەوەكردووە برنجی عەمبەر كە دابەشكراوە هیچ باش نییە و كەڵكی لێنانی نییە.