ئەدەب و هونەر
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کۆ بە ئونڵاین لە کوردستان بەرێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سـۆما خالد
دەرهێنەرێکی سینمایی و خاوەن بیرۆکەی فێستیڤاڵی کۆ رایدەگەیەنێت، ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن خۆم و ماڵپەری کوردسینەما لە وێبسایتی کوردسینەما بەشێوەی ئونڵاین بەرێوەدەچێت، دەشڵێت، 18خەڵاتی تایبەت لە لایەن رێکخەرانی فێستیڤاڵ و لیژنەی دادوەران ئامادە کراوە و هەر یەک لە براوە دەبنە خاوەنی خەڵاتی فێستیڤاڵ.
سـەرکەش محەمەد، دەرهێنەری سینمایی و خاوەن بیرۆکەی فێستیڤاڵی کۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 23ی نیسان دەستکراوە بە یەکەم هەنگاوی ئەم فێستیڤاڵە کە لە لایەن خۆم و ماڵپەری کوردسینەما لە وێبسایتی کوردسینەما بەشێوەی ئونڵاین بەرێوەدەچێت و دواتر گشت چالاکی فێستیڤاڵەکە لەوێبسایتی (کوردسینەما) لە بەشی (سینەماکۆ) دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەسایەتی ناودار و دیاری نێو سینەمای کوردی بەشداریان کردووە و لە یەکەم فیستیڤاڵ بە گفتگووکردنی کەسایەتیەکان دەستپێدەکات، پاشان لەچاو فێستیڤاڵەکانی تر جیاوازە چونکە تەنیا گرینگی بە دەرهێنەر و ئەکتەر نەداوە".
سەرکەش محەمەد وتیشی "18خەڵاتی تایبەت لە لایەن رێکخەرانی فێستیڤاڵ و لیژنەی دادوەران ئامادە کراوە و هەر یەک لە براوە دەبنە خاوەنی خەڵاتی فێستیڤاڵ و خەڵاتی رێزلێنان بۆ (باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەر، باشترین دۆکیۆمێنتاری، باشترین ئەنیمەیشن، باشترین پرۆدیوسەر، باشترین مەیکئەپ ئارتیست، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین بەڕێوەبەری بەرهەم، باشترین مۆنتێر، باشترین موزیک، باشترین لایتینگ، باشترین سپێشەڵ ئیفێکت، باشترین دەنگ وەرگر) دابین کراوە".
لە کوتایشدا روونی کردەوە "دەبێت ئەو فیلمەی بەشدار دەبێت یەکێک لە بەشی سەرەکی فیلمەکە یاخود لۆکەیشنی فیلم لە یەکێک لە پارچەکانی کوردستان بێت، واتە دەبێت دەرهێنەر خەڵکی یەکێک لە چوار پارچەی کوردستان بێت یاخود لۆکەیشنی سەرەکی فیلم یاخود ئەکتەری سەرەکی فیلم بێت، ئینجا دەبێت گشت فیلمەکان کە بەشداری فێستیڤاڵ دەکەن بە شێوەی (mp4) بێت و کەمترین کوالێتی دەبێت (1080) بێت، (کورتە فیلم دەبێت کەمتر بێت لە (٣٠) خولەک و فیلمی درێژ دەبێت زیاتر بێت لە (٣٠) خولەک), کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی فیلم ٢٠٢٠/٥/٢٠ دەبێت".