گێتی

ئه‌مەریكا بە مەرج هێزەکانی لە عیراق دەکشێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مەریكا بە مەرج هێزەکانی لە عیراق دەکشێنێتەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقی دایه‌وەو  ئاشکرایکرد تاوەکو گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێنه‌وه‌ هێزه‌كانیان ناکشێننەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگەیاند " تاوەکو محەمەد شیاع سودانی، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاتەکی  هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ هێزه‌كانیان له‌ عیراق ناچنه‌ده‌ره‌وه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە حکومەتی عیراق هەنگاوی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتەکەی بنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan