کوردستانی

هەواڵێک لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێک لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگای سەرجەم مزگەوت و شوێنە ئاییینەکان لە هەرێمی کوردستان داخراون  بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوە دەکات دەبێت لیژنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کورستان بڕیار بدات لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان هیچ بڕیارێکی نوێ نییە و لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بە راوێژ لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدەین لەسەر کردنەوە یان نەکردنەوەی مزگەوتەکان".

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم مزگەوتەکان سەربە وەزارەتی ئەوقافن دەبێت لەلایەن وەزارەتەوە بڕیار لە کردنەوەی مزگەوتەکان بدریت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان