کوردستانی

کچێک بە گولـلە لە ماڵێکدا کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێک بە گولـلە لە ماڵێکدا کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کچێک بە گوللە کوژراوە کە لەگەڵ کوڕێکدا لەماڵێک بووە نازانرێت چییەتی لە ئێستادا ئەو کوڕە هەڵهاتووە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە و بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاند‌ن و پەیوەندیییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کچەکە لەگەڵ کوڕێکدا کە نازانرێت چییەتی چووەتە ماڵێکەوە لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی لەو ماڵەدا گولـلەی بەرکەوتووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کچ و کوڕەکە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانین و کوڕەکە هەڵهاتووە لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی گەڕانە بەدوایدا، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تەرمی کچەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان