کوردستانی
نەتەوە یەكگرتووەكان: هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا كاری باشی كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند بەداخەوە ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێنەھێشتووە و باس لەوەشدەکات حكومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.
جەنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر دەڵێت "لە نزیكەوە سەیری كارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانم كردووە و كارێكی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە".
دەشڵێت "بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەنیا كاری حكومەت نییە ھیچ حكومەتێك بە تەنیا ناتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە و ئەوە كاری ھەموو تاكەكانە و دەبێت رێنماییە تەندروسییەكان پەیڕەو بكەن".
روونیشیدەکاتەوە "بەداخەوە ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێنەھێشتووە، ھەربۆیە دەبێ ھەموومان ئاگاداربین، بەڵام تائێستا دەسەڵاتدارانی عیراق و ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی زۆر باشیان ئەنجامداوە".