کوردستانی

"حکومەتی هەرێم توانای دابەشکردنی مووچەی نییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حکومەتی هەرێم توانای دابەشکردنی مووچەی نییە"
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بۆ دابەشکردنی مووچەی کانونی دووەم مانگی کانونی 2020 چاوەڕێی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بگات و باس لەوەشدەکات لەئێستادا هیچ پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی مووچە نییە.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەیەک  بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نییە"

وتیشی "حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەندێک پارەی خەزنکراوی خۆی و ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بڕیاری لێدراوە بگات دەتوانێت مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2020ی فەرمانبەرانی دابەش بکات".

سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد "هیچ پڕۆژەیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام ناشتوانێت مووچە دابەش بکات".

 تائێستا بەغدا پابەندە بەوەی  مانگانە 435 ملیار دینار مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت هەروەك چۆن لە یاسای بودجەی 2019 دەنگی لەسەر دراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان