کوردستانی

ناوچەیەكی هەورامان وێران دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچەیەكی هەورامان وێران دەكرێت
مەودا میدیا-

لە لایەن كۆمپانیایەكەوە شاخەكانی هەورامان لە سنوری بیارەو بە دیاریكراوی لە گوندی هانەی دنی، هەڵدەكەنرێن و سیمای ناوچەكە وێران دەكەن و تەواوی بەردو دارەكانیش هەڵدەكەنرێن بەمەبەستی بەرژەوەندی تایبەت، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەش دەڵێت "چارەسەری ئەو كێشەیە كراوە و كۆمپانیاكەش رووبەڕووی دادگا كرایەوە".

لە دوێنێوە دانیشتوانی هەورامان هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ رێگریكردن لەو ئامێرانەی كە بەردی شاخەكان هەڵدەكەنن و دواتر بە بارهەڵگری گەورە دەگوازرێنەوە.

هاوڵاتیانی هەورامان بەتایبەت دانیشتوانی گوندی هانەی دن و سەرگەوت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بە توندی دژی ئەو كارە وەستانەوە و داوایانكرد هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار رێگری لەو كۆمپانیایە بكات و چیتر سیمای ناوچەكە تێك نەدات.

لای خۆیەوە حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیا راگەیاند " ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستانی بیارە سەردانی شوێنەکەیان کرد، دەستیان بەسەر ئامێرو کەرەستەکاندا گرت كە بۆ دەرهێنانی بەرد لە شاخەكە بەكاردەهێنرا و كاركردنیشیان راگیرا".

هەروەها "دۆسیەی ئەو كۆمپانیایە و ئەوانەی ئەو كارانەیان دەكرد رەوانەی دادگا كرا بۆ لێكۆڵینەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان