کوردستانی
كۆرۆنا گەڕایەوە هەولێر... ژمارەیەكی تر تووشبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێی تەلار سیتی هەولێرن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".
" ئافرەتێك تەمەن 36 ساڵ و سێ مناڵ تەمەنیان 11،15،16 ساڵە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی تەلار سیتیە و پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیاریە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێیە".