کوردستانی

ئامادەكاری بۆ كردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەكاری بۆ كردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان دەستیپێكرد
مەودا میدیا-

بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیان بە ئامادەكاریكرد بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

دوای نزیكەی 50 رۆژ لە داخستنی دەرگای فەرمانگەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە، بەشێك لە فەرمانگە حكومیەكانی شاری سلێمانی دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بۆ كردنەوەی دەرگای فەرمانگەكان بەڕووی هاوڵاتیان.

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی مەودا میدیای راگەیاند "پلانمان داناوە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام و بۆ ئەو مەبەستەش شوێنی چاوەڕوانی هاوڵاتیان كورسییەكیان بەتاڵ دەبێت واتە كورسی ناوەڕاست كەسی لەسەر دانانیشێت".

وتیشی "ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەن كە لە سەرتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوامكردن دەكرێتەوە".

لە لایەكی ترەوە ژووری بازرگانی سلێمانی دەستی بەكارەكانی كردووەتەوەو كاروباری هاوڵاتیان راییدەكرێت و بازرگانانیش سەردانی ژورەكە دەكەن بۆ كارەكانیان.

بەپێی دوایین بڕیارە هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە 2ی ئایار، دەوامی لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و ئەگەریش هەیە شێوازی نوێ پەیڕەو بكرێت بۆ دەوامكردن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان