گێتی
هاکان فیدان: هەسەدە و ئیسرائیل هەڕەشەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد پێکهاتەی ئێستای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاو یەکپارچەیی خاكى سوریا.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ئەنکەرە پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە رۆژهەڵاتی فورات هەیە لەگەڵ بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ سوریا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چالاکییە فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل، لە باشووری سوریا، بەهەمانشێوە هەڕەشەیەکی ترە بۆ سەر دۆخی سوریا، بەدیهێنانی سەقامگیری ئەمنیی و سیاسی مەرجێکی سەرەكییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی ئابووری لە سوریا.".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەنكەرە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە هەموو بوارەکان و لە هەموو ئاستەکاندا و پشتیوانی یەکگرتوویی سوریا و یەکپارچەیی خاکەكەی دەکەن".
ب ح

بیروڕا