کوردستانی

هەسەدە: سەرجەم هێرشەکان تێکشێندراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: سەرجەم هێرشەکان تێکشێندراون
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە هێرشێکی نوێی چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر بنکەکانیان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە رۆژهەڵاتی دێرەلزۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکان بێدەنگ نابن.

هەسەدە رایگەیاند "ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەردەوامی زیادکردنی گرژی و دروستکردنی ئاژاوە لە ناوچەکە، و هێزەکانیان بەپێی یاسا و رێکارە پەسەندکراوەکانی پێکدادان، وەڵامی پێویستی چەکدارانی دیمەشقیان داوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەکدارانی حکومەتی کاتی بە مووشەکی جۆراوجۆر و چەکی قورسەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و راستەوخۆ بۆردومانی بنکە سەربازییەکانی هەسەدە و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "چەکدارانی ئەحمەد شەرع سێ خاڵی سەربازییان لە شارەدێیەکە کردووەتە ئامانج و پەنایان بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بردووە، کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan