عیراقی
مالیکی سەرۆک وەزیرانی نوێ یەکلایی دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لایەنە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان سەرپشكردووە بۆ سەرکردایەتیکردنی دانووستانەکانی تایبەت بە دانانی کاندیدەكانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و پشتیوانیکردن لە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق.
رۆژنامەی شەرئەلئەوسەت بڵاویکردەوە " ئەو کاندیدەی کە مالیکی پشتیوانی دەکات، ئێستا لە پێشەوی ئەو کەسانەیە كە کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەكەن و پابەندیش دەبێت بە مەرجەکانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەنگە لە دانووستانی ئەمجارەی نێوان هێزە سیاسیەكانی عیراق هەندێک گۆڕانكاریی رووبدات، كە پێشتر لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتەكانی پێشوودا پیادەكراوە و پێدەچێت مالیکی پێشنیازی ئەوە بکات، پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو پۆسەت لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەربگیرێتەوە".
بەپێی زانیارییەکان، کاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن هێزه کوردی و سونییەکانەوە قبوڵکراوه، واشنتۆن و تارانیش هەستیاریان بەرانبەری نییە ئەوەش وادەكات ببێته بژاردەیەکی پەسەندكراو لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی عیراق.
ب ح

بیروڕا