عیراقی

ئەم هەفتەیە وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە وەڵامی تانەکان دەدرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشکرایکرد لەم هەفتەیەدا ئامادەکاریی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی تانەكان و دواتر رەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند "حەوت رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی تانەکان و لە بەرانبەردا دەسەڵاتی دادوەریی مۆڵەتى 10 رۆژی کارکردنی هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر دەسەڵاتی دادوەریی تانەکان یەکلایی بکاتەوە، ئەوا ئەنجامە کۆتاییەکان ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵی دەکرێت بۆ پەسەندکردنی، ژمارەی تانە پێشکەشکراوەکان كە  ژمارەیان 872 تانەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan