کوردستانی
مەزڵوم عەبدی: یەکڕیزیی لە رۆژئاوا پتەوتر دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لهبارهی بهشداریكردنی له دیداری مێپس ئاشکرایکرد داوایان لێکرا بەشداریی ئەو كۆڕبهنده بكهن، ئەو سەردانە بۆ ئەوان بایەخی هەیە و سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ باشووری كوردستان دەستپێدەکەن و گەشە دەکەن، بۆ ئەوەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ براکانیان لە باشوور تەواو سرووشتییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشتیوانی باشوروی کوردستان بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پرسێکی گرنگە، بەشێوەیەکی گشتیی ئەوان سەرنجیان لەسەر پرسەکانی ئاشتی و دیالۆگ بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتەکانی تایبەت بە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و پرسی کورد".
ئەوەشی خستەڕوو " تۆماس باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپی پێ راگەیاندوون و کۆبوونەوەکەش ئەرێنی بووە و پرسی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە نێویاندا ههسهده لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ کراوە".
باسی لەوەشکرد " هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی گفتوگۆکان بووەو ترهمپ جەختی لە چارسەری کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و بەبێ شەڕ کردووەتەوە و ئەوانیش رازی بوون، هەروەها باس لە قوربانیدانی هێزەکانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لە دژی داعش کراوە".
ب ح

بیروڕا