ئابووری
قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد لەمساڵدا قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات و هاوڵاتییان دەتوانن منداڵی تازە لەدایكبوو تۆمار بكەن.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو ئێستا لە 93.91%ی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووە و لە 7%ی هاوڵاتییان ماونەتەوە کە دەتوانن لە قۆناغەکانی تردا فۆڕمەکە پڕبکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا قۆناغی دووەمی پرۆسەکە بە تۆمارکردنی زیادبوونی منداڵ، گواستنەوەی پسووڵەی خۆراک لە شار یان گەڕەكێک بۆ گەڕەكێكی تر دەستپێدەکات و ئەو كەسانەشی لە قۆناغی یەكەمدا كارتی نیشتمانیان نەبووە، دەتوانن هەر بە مۆبایلەكانیان فۆڕمی داكاریی پڕبكەنەوە و نوێكردنەوەش بەردەوام دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر 94.14%، لە پارێزگای سلێمانی 93.68%، لە پارێزگای دهۆك 93.67% و لە پارێزگای هەڵەبجە 96.80% ی هاوڵاتییان پسووڵەی خۆراكی ئەلیکترۆنیان پڕكردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا