گێتی

شەیبانی: داوامان لە هەسەدە نەکردووە خۆی بتوێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەیبانی: داوامان لە هەسەدە نەکردووە خۆی بتوێنێتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا ئاشکرایکرد دەستپێشخەرییان پێشکەش بە هەسەدە کردووە لەسەر بنەمای تێکەڵبوونی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بەرانبەر دەستەبەرکردنی ماف و نوێنەرایەتییان لە حکومەت.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا  رایگەیاند "داوایان لە هەسەدە نەکردوە خۆی رادەست بکات یان خۆی بتوێنێتەوە، بەپێچەوانەوە هەموو شتێک بە هەسەدە بەخشراوە و نازانن لەوە زیاتر چی بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر 20%ی ئەوەی ئێستا ئەحمەد شەرح پێشکەش بە کوردی کردووە رژێمی بەشار ئەسەد پێشکەشی بکردنایە پێی رازیی دەبوون، ئەوان رێزگرتن و خاوەندارییەتییان لەلایەن شەرعەوە پێشكەشەكراوە، بەڵام نایانەوێت و ئەنجامی نەبووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan