ئابووری

زیادکردنی 150 هەزار دینار مامۆستایانی هەرێم ناگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیادکردنی 150 هەزار دینار مامۆستایانی هەرێم ناگرێتەوە
مەودا میدیا

دوای هەموارکردنەوەی یاسای پەروەردە لە پەرلەمانی عیراق بڕیاردرا بە زیادکردنی دەرماڵەی فەرمانبەران و  مامۆستایان لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار و مامۆستایانی هەرێمیش داوا دەکەن یاساکە ئەوانیش بگرێتەوە.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان رایگەیاند "زیادکردنی دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار هێشتا زووە و هەمواری یاساکەی عیراق، هەرێم ناگرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی عیراق، هەمواری یاسای پەروەردەی عیراقییە و هەرێم ناگرێتەوە، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش یاسای هەیە و پێویستە هەمواربکرێتەوە، ئەوکات دەتوانن داوای زیادکردنی دەرماڵەکە بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan