ئابووری

بەغدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد بەغدا بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عیراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو  ئێستا حكومەتی هەرێم لە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئاگادار نەكراوەتەوە، هەر كاتێك ئاگاداربکرێتەوە بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شایستەی دارایی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلای حكومەتی فیدراڵ، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا بەغدا تەنها نزیكەی 72 ملیاری ناردووە و زیاتر لە 240 ملیار دیناری ماوەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan