گێتی
ئێران... ئه‌مه‌ریكا جدیی نییه و پێویستمان به ناوبژیی نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند، بڕیارنامەی شوراى حوکام لە دژی ئێران پەڵەیەک لەسەر دامەزرێنەرانیەتی ئاژانس، ده‌شڵێت، بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس پێویستمان بە ناوبژیوان نییە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند "به‌كاهێنانى ئه‌و چه‌كانه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رانبه‌ر لوبنان، نیشانیدەدات کە ئەو رژیمە لە ئەنجامی تاوانه‌كانى خۆی هیچ سنورێک ناناسێت و پابەندی هیچ بەڵێن و یاسایەکی نێودەوەڵەتی نییە".
وتیشى "ئەگەر بەر بە تاوانه‌كانى ئیسرائیل نەگیردرێت، بەدڵنیاییەوە لێکەوتەکانی لە هەموو جیهان پەرەدەستێنێت و لەو بارەوە گومانێک بوونی نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ دانوستانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بابه‌ته‌كه پرسی ناوبژیوانی نییه، پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ روانگەی ئەمه‌ریکا و جدیی نەبوونی ئەمه‌ریکا لە دانوستانەکاندا".
ع
بیروڕا


