کوردستانی
هاكان فیدان هێرشده‌كاته سه‌ر هه‌سه‌ده
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، بوونی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک لە رۆژهەڵاتی فوڕات هەڕەشەی راستەوخۆن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سوریا.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "دۆخی ئێستای هێزەکانی هەسەدە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسائیش نەتەوەیی تورکیا هه‌ژمار ده‌كرێت".
وتیشى "ده‌بێت هەڕەشەکان لەسەر رۆژهەڵاتی فوڕات لەناوبچن و ئەنكەرە و دیمەشق لە هەموو ئاستەکاندا لە په‌یوەندیدان و تورکیا پاڵپشتی دەکات لە یەکپارچەیی خاکی سوریا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " چالاکییە بەربڵاوەکانی ئیسرائیل لە سنورى سوریا جێگای نیگەرانییه".
ع
بیروڕا


