ئابووری
باران خه‌نده‌ى بۆ جوتیاران گه‌ڕانده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كه هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، جوتیاران ده‌ستیان به كێڵانى زه‌وى و چاندنى گه‌نم و جۆ كرد.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی و ئه‌ندامى رێكحراوى جوتیارانى ئافرێنه‌ر له كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، له هه‌موو ناوچه‌كان جوتیاران ده‌ستیانكردووه به كێڵانى زه‌ویه‌كانیان".
وتیشى "َچاندنى گه‌نم و جۆ ده‌ستیپێكردووه و جوتیاران دڵخۆشبوون به‌و بارانه‌ى كه باری، هه‌رچه‌نده چاندن زۆر دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه له ره‌حم و به‌زه‌یی خودا دڵنیاین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت و پشتیوان به‌حودا گرفتى باران و وشكه‌ساڵى نه‌بێت به ملیۆن ته‌ن گه‌نم به‌رهه‌مده‌هێنین".
ع
بیروڕا


