کوردستانی
پارتى به‌بێ یه‌كێتیی هیچى بۆ ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى تاكلایه‌نانه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بدات، به‌رپرسێكى حزبیش ده‌ڵێت، پارتى به‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناتوانێت هیچ بكات.
به‌رپرسێكى حزبى كه نه‌ویویست ناوى ئاشكرابكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى ناتوانێت به‌و جۆره‌ى كه ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه بكات، ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى حكومه‌ت و كابینه‌ى نوێ ده‌دات، پارتى ته‌نها ده‌یه‌وێت فشار بكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌بێ یه‌كێتیی پارتى نه‌ده‌توانێت هیچ بكات، نه هیچیشى بۆ ده‌كرێت، روونه یه‌كێتیی رێگه به‌و پاشاگه‌ردانیه‌ى پارتى نادات كه له ماوه‌ى كابینه‌كانى رابردوو بۆى چووه‌ته‌سه‌ر".
وتیشى "بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى تاكلایه‌نانه ئه‌نجامه‌كه‌ى باش نابێت، ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه بڕیاردان له‌باره‌ى سیاسه‌تی داهاتووى كوردستان به‌نده به هه‌مووانه‌وه نه‌ك حزبێك به ته‌نها".
ع
بیروڕا


