کوردستانی
داواى دوباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى زیاتر له 13 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، لایه‌نه بچوكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیی داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوباره بكرێته‌وه.
عومەر گوڵپی، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان به مه‌ودا میدیاى وت "ئه‌و بۆشایه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستان دروستبووه به‌هۆى نه‌بوونى په‌رله‌مانى كوردستان، پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌ڵبژاردن دوباره بكرێته‌وه".
وتیشى "ساڵێك زیاتره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراوه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه و پۆسته‌كان دابه‌شنه‌كراون، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و دوباره هه‌ڵبژاردن بكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، کۆمەڵی دادگه‌ریی کوردستان سکاڵایەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێی رادەستی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق کردبوو، به‌ڵام دادگاكه سكاڵاكه‌ى ره‌تكرده‌وه.
ع
بیروڕا


