ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت و ئاردى مانگى نۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دایه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت و به‌شه‌ئاردى مانگى نۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك و ئاردى نوێ ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌شه ئاردی مانگى نۆش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت".
وتیشى "دواى ته‌وابوونى به‌شه‌خۆراك و ئاردى ئه‌و دوو مانگه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك و ئاردی نوێ بۆ مانگى داهاتوو ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رده‌وام له به‌غداوه مادده‌كانى خۆراك كه رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆكه، به ده‌ستمان ده‌گات".
ع
بیروڕا


