گێتی
ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو رایگرتبوو.
به‌پێى راپۆرتێكى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە دوای هێرشەكەی ئەمەریكا لە 22ی حوزەیران بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وەستاوە، بەڵام هێشتا ئێران بڕێكی زۆر یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی 60% هەیە".
باس له‌وه‌شكراوه "ئەمەریكییەكان پێیان وایە ئێران لە دوای هێرشەكە بە 12 مانگ دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەكەی زیندوو بكاتەوە، جیا لە بنیاتنانەوەی بەرنامە مووشەكییەكەی".
به‌پێى راپۆرته‌كه "ئێران خەریكی بنیاتنانەوەی بەرنامە مووشەكییەكەیەتی و ئەو سوورە لەسەر رێكخستنەوەی توانا مووشەكییەكانی بالیستی و كرووز و درۆنەكانیش، كە جیا لە میلیشیاكانی، بە ئامرازی سەرەكیی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی سەر خۆی دادەنێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئێران له ئێستادا كار لەسەر پێدانی چەك و مووشەك و درۆن و تەكنۆلۆجیای پێشكەوتووی سەربازی بە هەموو باڵەكانی لە ناوچەكە دەكات، لەوانە میلیشیاكانی عیراق و حزبوڵای لبنانی و حوسییەكانی یەمەن، ئەمەریكاش چاودێریی وردی ئێران لەبارەی بەرنامەی مووشەكی و پێدانی چەك بە میلیشیاكانی دەكات".
ع
بیروڕا


