ئابووری
سبه‌ینێ نه‌وت له شارى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ دووشه‌ممه، بۆ كۆتا جار نه‌وتى سپى له سه‌نته‌رى شارى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه.
قائیمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه، بۆ كۆتاجار نه‌وتى سپى له ناوه‌ندى شارى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شده‌كرێت و پێویسته هاوڵاتییان ئاگاداربن".
باس له‌وه‌شكراوه "بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى ئه‌مساڵ نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه سبه‌ینێ دووشه‌ممه كۆتا رۆژه و شوێنى دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌رده‌م شارى یارى هه‌ڵه‌بجه‌یه".
له ماوه‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 104 هه‌زار دینارى وه‌رگرت، به‌ڵام به‌شێك له هاوڵاتییان به‌هۆى گرانییه‌وه بایكۆتیان كرد.
ع
بیروڕا


