کوردستانی
کاروان یاروەیس: بێمووچەیی قەیرانێکی قووڵە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد شیعەکان چوارچێوەی هەماهەنگیان هەیە، بەهەموو ناکۆکیەکانیانەوە لەژێر چەتری (چوارچێوەی هەماهەنگی) دا کۆکن، سوننەکانیش دەستپێشخەرییەکیان هەیە نزیکن لەوەی ئەنجومەنیکی سیاسی پێکبهێنن.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "شیعە و سوننە هیچ پرسێکی نەتەوەییان نییە، بەڵام کورد خاوەنی پرسێکی نەتەوەیی سەد ساڵەیە لە عیراقدا، لەپاڵ ئەوەشدا بێمووچەیی قەیرانێکی قووڵە، لە سەنگەری پێشەوەی سنووری خوارووی کوردستانیش کورد لە هەڵبژاردن پاشەکشەی کرد، بەڵام لەجیاتی یەکریزیی لە پەرتەوازەیەکی قووڵدایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تاکرەوانە هەڵەیەکی کوشندەیە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە، لە کاتێکدا کورد ئەو هەموو ئەرکە چارەنووسازە لە بەغدا چاوەرێتی، حکومەتی هەرێمیش دوای زیاتر لە ساڵێک هێشتا پێکنەهێنراوە، ناوچەکەش لەبەردەم هەلومەرجی گۆڕاندایە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکریزیی پێویستیەکی گرنگی ئەم قۆناغەیە، لە دواجاریشدا هەموو ئەو ئالۆزیی و کێشانەی ئێستا هەن شیاوی بە چارەسەر کردنن بە رێگای گفتوگۆی سیاسی".
ب ح

بیروڕا