کوردستانی
هاوکاری ماڵە هەژارو کەمدەرامەتەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_
سکرتیری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەچوارەم رۆژی مانگی رەمەزان هەزاران خێزان هاوکاری کراون بە پێدانی خۆراک و بۆ یەک مانگی تەواو خۆراکیان پێ دەدرێت.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"لەگەڵ بەربانگی چوارەم رۆژی مانگی رەمەزان گەورەترین كەمپینی هاوكاری بۆ هەژاران و كەمدەرامەتان ڕادەگەیەنین ، كەقووتی یەك مانگی تەواوی ئەو خێزانانەیە کە هەژارن".
هەروەها وتی " وەك یەكەم بڕی هاوكاری بۆ هەژران و كەمئەندامان پرۆژەی خێرخوازی و هاوكاری مەریوانی حاجی جەمال بڕی سێ هەزار هاوكاری خێزانی هەژاران دەكات و لەو بڕەش هەزار هاوكاری بۆ خێزانی كەمئەندامان دابین كردووە".