ئابووری

هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکان، دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینە لەبەردەست وەزارەتی دارایی عیراق هەیە.

سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند "دەبوو رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عیراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانى عیراقى دەربکردایە، بەڵام ئەو بڕیارە کەوتووەتە ئەمڕۆ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی بڕیارى وەزارەتى دارایی عیراق، دواى دابەشکرنى مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەت و دامەزراوەکانى حکومەتى فیدراڵى، پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت".

ئەوەشی خستەڕوو " کێشەی کەمی پارەی نەختینە هەیە و بەپێی بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەبارەی حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت قەرز لە بانکەکان بکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی نەختینە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan