کوردستانی

سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan