کوردستانی

لەمساڵدا 61 لە ئاودا خنکاون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمساڵدا  61 لە ئاودا خنکاون
مەودا میدیا-

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانیی هەرێم ئاشکرایکرد  لەمساڵدا 61 کەس لە ئاودا خنکاون لە کاتێکدایە  ساڵی رابردووە 64 کەس بە هەمان رووداو گیانیان لەدەستداوە.

سەرکەوت کاڕەش، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەمساڵدا لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە هەولێر (21)کەس، لە سلێمانی (3) کەس، لە دهۆک (5) کەس و لە هەڵەبجەش (2) کەس بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رووداوەکانی خنکان لە ئاودا لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکان لە ئیدارەی سۆران (10) کەس ، لە ئیدارەی زاخۆ (8) کەس، لە ئیدارەی گەرمیان (2) کەس و لە ئیدارەی راپەڕین (2) کەس و لە ئاکرێ هەشت کەس خنکاون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan