کوردستانی
یەکێتی پۆستەکان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیکردووە بە وەرگرتنەوەی سەرجەم ئەو پۆستە ئیدارییانەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کە ساڵانی پێشتر بەپێی رێککەوتن بەر بزووتنەوەی گۆڕان کەوتوون.
یەکێتی لیژنەیەکی حکومی تایبەت بە وەرگرتنەوەی پۆستەکان پێکهێناوە و قۆناغێکی نوێی لە گۆڕانکاریی ئیداری لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 10 پۆستی لە ( پێنج بەڕێوەبەری گشتیی، دوو قائیمقام، سێ بەڕێوەبەری ناحیە)ی لە گۆڕان وەرگرتووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
عەتا محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی رایگەیاند "پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پۆستەکان گشتگیرە و سەرجەم ئاستەکان دەگرێتەوە و بە پۆستی پارێزگاری سلێمانیشەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی پێنج بەرپرس و هەڵسوڕاوی گۆڕان کە لە پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەدان، بە بێدەنگی بوونەتە یەکێتی بۆ ئەوەی لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.
مانگی 2024/11، بزووتنەوەی گۆڕان (ئاراستەی کوردسات) کشانەوەی خۆیان لە حکومەتی خۆجێیی راگەیاند، بەڵام لەئێستادا پەشیمان بوونەتەوە و نایانەوێت دەستبەرداری پۆستەکان ببن.
ب ح

بیروڕا