کوردستانی
قەرەیلان: سەردانی ئیمراڵی بڕیارە دروستەکەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فهرماندهی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل (ههپهگه) ئاشکرایکرد بڕیاری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی توركیا بۆ سەردانی ئیمڕاڵی بڕیارێکی راست و بەجێیه بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و پێویستە دیدار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان ئەنجام بدرێت.
موراد قەرەیلان، فهرماندهی گشتیی ههپهگه رایگەیاند "بڕیاری مێژوویی 27ی تشرینی دوەمی 1978 کە لە گوندی فیسێی ناوچەی لجێی ئامەد ، تەنها بڕیاری دامەزراندنی پارتی(پەکەکە) نەبوو بەڵکو بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی بوو، چونکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن لەسەر گەلی کورد گەیشتبووە ئاستێکی زۆر مەترسیدار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو بڕیارەی لە کوردستان درا بووە لەدایکبونێک و سەردەمێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنا، لە ماوەی 47 ساڵدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە درێژەی بە تێکۆشانێکی گرنگدا، سەرەتا لە زیندانەکان و دواتر هەڵمەتی مێژویی 15ی ئابی 1984 روویدا، ئەوە شۆڕشی ژیانەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا و هەموو ئەمانە بوونەهۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی رێنیسانس لە کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "سەردانی شاندی پهرلهمانی توركیا بۆ ئیمراڵی بەشدار دەبێت لە پێشخستنی پڕۆسەکە، هەرچەند جەهەپە بانگەشەی دۆستایەتی گەلی کوردی دەکرد، خۆی وەک لایەنگری چارەسەر و دیموکراسی نیشاندەدا بەڵام ئێستا بە تەواوی ئەمە پێچەوانە بووەوە".
ب ح

بیروڕا