کوردستانی

ئاوی خواردنەوەی تەواوی شارى سلێمانی و دەوروبەرى گیرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوی خواردنەوەی تەواوی شارى سلێمانی و دەوروبەرى گیرایەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی دوکان لە درەنگانی شەوەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ئاوی خواردنەوەی تەواوی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەبڕێت.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو، ئاوی بەنداوی دوكان گیراوەتەوە و بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو پرۆژەی یەك و دوو هێڵی دوكان بۆ سلێمانی گیراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد " بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكە، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و تەکیەو و بازیان و پیرەمگرون و شۆڕش و گۆپاڵە و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن لەو ماوەیەدا".

باسی لەوەشكرد "پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و ئەگەر بتوانن لەو ماوەیەك كەمێك ئاو كەمتر بەكاربهێنن تا تووشی بێ ئاوی نەبن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان