کوردستانی
عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی بۆ پارتی و پەكەكە نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
برایەكی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 25 خولەك لەگەڵ ئۆجەلان بە تەلەفۆن قسەمان كردووە و ئەو بیری لای باشور و قەندیليش بووە.
محەمەد ئۆجەلان، لە بارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەوە دەلێت "بۆ ماوەی 25 خولەك توانیومانە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان بكەین و ئەو پێی وتوین كە باری تەندروستی باشە و هیچ نەخۆشییەك لەو زیندانيەدا نییە".
باسی لەوەشكردووە "ئەو بیری لای باشوری كوردستان بووە، هەروەها داوای یەكڕیزی كردووە و بۆ قەندیلیش بە هەمان شێوە لەسەر ئەو دۆخەی ئەمداوییەی پارتی و پەكەكە داوای پێكەوەبوونی كردووە".
لە ساڵی 1999 و 21 ساڵ پێش ئێستا عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن توركیاوە لە شاری نایرۆبی وڵاتی كینیا بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری سی ئایی ئەی ئەمریكی دەستگیركرا و ئێستا لە زیندانی ئیمراڵی وڵاتی توركیا دەستبەسەرە.