کوردستانی

بۆ دووەم رۆژ مانگرتن دژی مووچە دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دووەم رۆژ مانگرتن دژی مووچە دەستیپێكرد
مەودا میدیا

بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك، پزیشکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کردوو، لە چەند ناوچەیەكی تریش بایكۆتی دەوامكرا، بەرپرسێكی نەخۆشخانەی شارەزووریش دەڵێت "پزیشكانی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكەمان بایكۆتی دەوامیانكردووە".

ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك، دەستەی نوێنەرانی پزیشكان لە سنوری قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی و  لەگەڵ سەرجەم پزیشکە موقیمەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوور و پێنجوێن ئیدارەی گەرمیان بایكۆتی دەوامیان كردوە.

كەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "پزیشكانی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەكەمان بایكۆتی دەوامیان كردوە و تائێستا كارمەندان لە كاردان".

هەروەها " کارمەندانی تەندروستی لەو نەخۆشخانانە و بەتایبەتی لە شارەزوور چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەندیکای کارمەندانی تەندروستین و بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت سەبارەت بە بایکۆتی دەوام".

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی نزیكەی 50 رۆژە مووچەی دابەشنەكردووە و بەهۆیەوە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ماوەی دوو رۆژە مانیان لە دەوام كردووە و دەڵێن بەبێ مووچە دەوام ناكەن.

دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی راگرتنی ئەو بڕە پارەیەیە كە بەغدا مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت و بڕەكەی 454 ملیار دینارە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان