کوردستانی
هێرش كرایە سەر كەركوك... كوژراو هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەكان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری كەركوك روویداو تائێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی زیانەكانەوە نییە.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگادارین تەقینەوە لە شارەكە روویداوە و ئەوەی تائێستا زانراوە تەقینەوەكان خۆكوژی بوون".
لە بارە زیانەكانیشەوە وتی "جارێ هیچ نەزانراوە، ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تەقینەوەكان نێردراوە و هیچ شتێكی لەسەر نییە".
بەپێی هەندێ زانیاری، تەقینەوەكان لە لایەن چەند كەسێكی خۆكوژەوە بووە لە بیانی دەزگای هەواڵگری عیراق له شارەكە و گومان دەكرێت خۆكوژی تر لە شوێنە مابن.
كەركوك یەكێكە لەو شارانەی كە زۆرترین ململانێی لایەنەكانی تێدایەو بەردەوام قوربانی دەستی گروپ و تاقومە توندڕەوەكان بووە.
پێشبینی دەكرێت ئەو تەقینەوانە لە لایەن چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرسی داعش ئەنجامدرابن، بەڵام تائێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.