کوردستانی
بكوژانی كچە تەمەن 20 ساڵەكەی سلێمانی گیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکوژانی کچە تەمەن 20 ساڵەکەی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانیان دەستگیرکرد كە شەوی رابردووتر بە چەك هێرش كرایە سەری و كوشتیان.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "پاش ئەوەی شەوی 26ی ئەم مانگە، کچێک لەماڵێکدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا کە ماڵی بکوژەکەیە، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمداو کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستگیربکرێن".
باس لەوەشكراوە "لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ن، أ، ح) لەدایکبوی 1991 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو " دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بەتۆمەتباران بووەو تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە".