راپۆرت

دەڤەری بیتوێن... كانگای ماست و شیری كوردی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەڤەری بیتوێن... كانگای ماست و شیری كوردی
مەودا میدیا-

هەر کاتێك ناوی بیتوێن و پشدەر دێتە  بەر گوێمان ئەوا وەک مشتێک لە گەوهەرى زێڕ دەکەوێتە بەرچاوان،  بیتوێت، لە وەرزی بەهاردا كە گژوگیا پێدەگات، كانگای ماست و شیری كوردییە و خواستێكی زۆری لەسەرەوە و لەوێوە ماست و شیر بۆ ناوچە و پارێزگاكانی تر و تەنانەت گەشتیارانی وڵاتی ئێران كە پێشتر دەهاتنە ناوچەكە لەو ماست و شیرەیان دەبردەوە لەگەڵ خۆیان.

 دەڤەری بیتوێن وپشدەر ناوچەیەکی گرنگی بەرهەم هێانی شیرەمەنییە بەسەرجەم پێکاتەکانیەوە لە شیر و ماست و پەنیر وکەشک و دۆ و سیرێژو و پێكهاتەكانی تری شیرەمەنی،رەوا مامە، فرۆشیارێكی ناوچەكەیە دەڵێت "بەهۆی چاكی بەرهەمەكەی، خواستێكی زۆر لەسەر شیر و ماست و بەرهەمەكانی تر هەیە و لە وڵاتانی دراوسێش كڕیارمان هەیە".

بیتوێن و پشدەر بە هۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیی و گژوگیای  جوان و خۆرسکەوە ناوچەیەکی تایبەت بە بەخوێکردنی کۆمەڵێک ئاژەڵ شیردەر کە دەبنە سەرچاوەیەکی زۆر تایبەتی بەرهەمهێنانی ماست  و  داهات بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە کە بەشێک لە دانیشتوانەکەی پشت بەداهاتی ئەم بەرهەمە دەبەستن لە کرین و فرۆشتینی پێوە دەکریت  بەرادەیەکی زۆر.

رەوا مامە بیتوێنی، خاوەنی ناوەندی فرۆشتنی ماستی رەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "ماستی ئەم دەڤەرە زۆر کوالێتی باشە  خۆماڵیەو بەرهەمی دەست و پەنجەی لادێ نیشانی ئەم دەڤەرەیە، خواستێکی ئێکجار زۆری لەسەرە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان روودەكەن ئەو دەڤەرە بۆ كڕینی بەرهەمە سپیاییەكان".

باسی لەوەشكرد "ئەگەر بێت و حکومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیەکی زۆر بە بەرهەمی کشتوکاڵ بدات و لە ناو کەرتی کشتوکاڵیشدا گرنگی بدات بەبەرهەمی شیرەمەنی سودێكی زۆری دەبێت بۆ وڵاتان و هاوڵاتیانیش، چونکە حکومەت دەتوانێت لە بازارەکانی دەرەوە  ساغیبکاتەوە ئەوەش دەبێتە سەرچاوەی باشی داهات بۆ خۆی".

نەوزاد شێخ كامیل، شارەزای بواری ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ لە رووی ئابووریەوە وڵات پێش دەخات و پێویستە حكومەت بیر لەوە بكاتەوە كە لە پاڵ ئەو داهاتەی كە هەیەتی سەرچاوەی تری هەبێت".

وتیشی "ئەو سنورە بە بەرهەمی ماست و بەرهەمەكانی تر دەوڵەمەندە و ئەمەش وایكردووە دانیشتوانی ناوچەكە گرنگی پێ بدەن".

شیر و بەرهەمە سپیاییەكانی ئەو ناوچەیە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات و تەنانەت دەرەوە و وڵاتانی دراوسێ، شیر و بەرهەمەكانی تری پڕن لە ماددەی فۆسفۆری بەڕادەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی ئەوەی چالاکی مێشکی مرۆڤ زۆر زیاد بکات ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەروە ناوچەکە کۆمەڵیک گژوگیایی تایبەتی لێدەڕوێت لەگەڵ پاکی ئاو و هەواکەی یارمەتی دەرەوە بۆ ئەم  تایبەتمەندیانە.

بە وتەی رەوا، فرۆشی رۆژانەیان بە ماست و شیر و بەرهەمەكانی تر سەرو 300 كیلۆ دەبێت و بەشێك لە كڕیارەكان خەڵكی سنوری سلێمانی و هەولێرن و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بۆ كڕیارەكان دەنێرین بۆ ناوچەكانی تر.

بەرهەمى ماست لەو دەڤەرە رۆژانە لە 1000بۆ 1500سەتڵ كە دەگاتە نزیكەی چوار بۆ شەش تەن بەرهەمى رۆژانە، لەوەرزی بەهاردا بەرهەم بەو شێوەیە زۆرە، بەڵام لە وەرزەكانی تر بەرهەمەكە روو لە كەمی دەكات و نرخی یەك سەتڵیش بەپێی جۆری ماستەكە دەگۆِڕێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان