کوردستانی
ئێران دوو كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە سێدارەدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوو زیندانی بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی شاری سنە و شاری ورمێ لە سێدارە دران، لەماوەی رابردوودا لە سێدارەدانی كوردان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوام بووە.
فایەق شەریفی، خەڵکی شاری دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەستە دەستگیركراوە، هەروەها، یاسر رەسولی، نزیكەی 10 ساڵ پێش ئێستا بە هەمان شێوەی بە تاوانی كوشتنی ئەنقسەت دەستگیركراوە و ئەویش لە سێدارە دراوە.
لە ماوەی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی جیاجیاو لەسەر پرسی كوردبوون و بە تاوانی تێكدانی ئەمنییەتی وڵات چەندین كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانی لەسێدارە داوە و لە دواینجاردا هەفتەی رابردووتر چەند كوردێكی لەسێدارەدا كە لە زیندان هەڵهاتبوون.