کوردستانی

وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا بکات ئەمانجی سەردانی ئەو وەفدە بۆ بەغدا درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند  "ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ 28ی نیسانی 2020 وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی سە‌ردانی بە‌غدا ‌دە‌كە‌ن".

سە‌بارە‌ت بە‌ ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ ئاماژەی بەوەکرد "ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ وە‌فدی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێمی کوردستان و بە‌غدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان