کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی دوو مەرزی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاری كردنەوەی ھەردوو مەرزی كێلێ و تەوێڵەیدا، ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەیەکە ئەو دوو مەرزە داخراون کە دەکەونە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕینەوە، بەڵام بڕیارەکە هاتووچۆکردنی گەشتیاران ناگرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە بڕیاردراوە، ھەردوو مەرزی تەوێڵە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و كێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بكرێنەوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئاماژە بەوەشكراوە "پێویستە گشت رێكارە تەندروستییەكان پەیڕەو بكرێت، ھەروەھا رێگاش بە ھاتووچۆی ھیچ گەشتیارێك نادرێت، ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".