کوردستانی
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تەمومژ و نالەباری كەشوهەواوە، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون.
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند" تا ئەو كاتەی دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە هیچ گەشتێكی هاتن و چوون لە فڕۆكەخانەكەیان ئەنجام نادرێت".
وتیشی"تا ئێستا نازانین كەی گەشتەكانمان دەستپێدەكاتەوە، چونكە هێشتا روون نییە كە كەی دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە".
راگرتنی گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە كاتێكدایە كە بەهۆی شەپۆلێكی چڕی تەمومژ كە بەشی زۆری پارێزگاكانی عیراقی گرتووەتەوە، ئاستی بینین كەمبووەتەوە.
ئ پ
بیروڕا


