کوردستانی

10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەرچوون 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەقەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمار کراوە ئاماژە بەوەش دەکات  ناچارن رێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەنەوە.

کرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند "بە داخەوە ئەوەی لێی دەترساین ، لە سۆران ئەوڕۆ ڕوو بە ڕوومان بووەوە ، لە ھەواڵێکی ناخۆشدا ئەمڕۆ 10 پشکنین لە سۆران پۆزەتیڤ دەر چوون , واتە 10 کەس ھەڵگری ڤایرۆسی خەتەرناکی کۆرۆنان, دیارە ھۆکارەکە بەریەککەوتن بووە، ئەوە دوای ئەوەی کە باری  سۆران زۆر بەرەو باشی چوو بوو لە کۆنترۆلی ئەو پەتایە خەتەرناکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆیە ئێمە ناچارین رێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە ئەگەر خەڵک ھاوکار نەبێ لە بازار و گەڕەکەکان ئەوا پێداچوونەوە بە ھەموو ئاسانکاریەکان دەکرێ کە کردوومانە، هەروەها ھەر گرد بوونەوەیەک لە بازار و مزگەوت و شوێنەکانی تر قەدەغەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستا سەلامەتی خۆتان بە دەست خۆتانە ، یان دەبێ شار و ماڵەکانمان نەخۆش بکەین یان دەبێ ئەو حالەتە نوێیە بە جدی وەر بگرین و ھاوکاری حکومەت بین بۆ کۆنترۆل کردنەوەی". 
Qaiwan
Qaiwan