کوردستانی

لە گەرمیان سێیەم گەورەترین بەنداو درووست دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گەرمیان سێیەم گەورەترین بەنداو درووست دەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم لە سنووری گەرمیان بەنداوێك درووست دەكرێت كە دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستیی هەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند" پڕۆژەی دروستكردنی سێیەم گەورەترین بەنداو لە باوەنوور بە گەرموگوڕییەوە كاری تێدا دەكرێت و بڕیارە ساڵی 2028 تەواو بكرێت و تائێستاش 18٪ كارەكانی تەواو كراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە" بەنداوەكە دەبێتە سێیەم گەورەترین بەداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە دەكەوێتە ناحیەی باوەنور و توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە".  
 
باسی لەوەش كردووە" بەنداوەكە بە بڕی 245 ملیار دینار درووست دەكرێت كە درێژییەكەی 880 مەترە، بەرزییەكەی 20 مەترە، پانییەكەی لەبنكەوە 150 مەترە، بەشی سەرڕێژبوونیشی لە نۆ دەرگا پێكدێت و لە رێگەی چوار تۆڕباینەوە كارەبا بەرهەمدەهێنێت". 

Qaiwan
Qaiwan