کوردستانی
هۆشداری لە هەڵكردنی بای بەهێز دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی هەڵكردنی بای بەهێز دەكات و چەند رێنماییەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات بۆئەوەی دوور بن لە زەرەر و زیان.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند" رۆژی چوارشەممە 17/12/2025 بای باكوور و باكووری رۆژهەڵات چالاك دەبێت و تا نیوەڕۆی رۆژی هەینی ناوبەناو مامناوەند بۆ بەهێز چالاك دەبێت".
وتیشی" خێرایی بایەكە لە شاری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین 45 بۆ 65 كم و ناوچەكانی دیكەش 30 بۆ 50 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا".
ئەو كەشناسە چەند رێنماییەكیشی ئاراستەی هاوڵاتییان كرد بۆئەوەی لە كاتی بایەكەدا دووربن لە زەرەر و زیان، لەوانەش:
1/ ئۆتۆمبێلەكانتان لە شوێنی سەلامەت رابگرن.
2/ دووركەوتنەوە لە ژێر ئەو دارودرەختانەی مەترسی شكانەوەیان هەیە.
3/ دووركەوتنەوە لە ژێر ئەو سەقف و دیوارانەی مەترسی رووخانیان لێدەكرێت.
4/ هەندێ كەلوپەلی سەربانی ماڵەكان هەن، پێویستە توندوتۆڵ بكرێن و ببەسترێنەوە.
ئ پ
بیروڕا


