کوردستانی

لەبەر ئەم ھۆکارە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم ھۆکارە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دواخرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵ چواردەیەمین کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت، بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی دوو مانگە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرە راوەستاوە.

ئاراس حسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی دوو مانگە سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی راوەستاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیار وابوو لە دەوروبەری مانگی 8 و 9ی ئەمساڵ کۆنگرەی ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە سەرجەم بەرنامەکان راوەستان و چاوەڕێ دەکەین مانگی 5ی 2020 جارێکی دیکە دەست بکەینەوە بە ئامادەکارییەکان، بۆ ئەوەی هەم  بەرنامە دابنێینەوە  و هەم کاتەکەی دیاری بکەین".

سەبارەت بەوەی ئەگەر مەترسییەکانی کۆرۆنا بەردەوام بێت تاچەند ئەگەری دواخستنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ئاراس حسۆ میرخان وتی "بە دڵنیایەوە ئەگەر مەترسییەکانی کۆرۆنا بەردەوام بێت کاریگەری لەسەرجەم بوارەکانی ژیان بکات بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر بەرنامەی کۆنگرەی ئێمەش دەکات، بۆیە ئەو کاتە دەبیت بڕیاری گونجاو بدەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان