ئابووری

جیاوازیی نرخ لەنێوان دۆلاری کۆن و نوێ چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیاوازیی نرخ لەنێوان دۆلاری کۆن و نوێ چارەسەر دەکرێت
مەودا  میدیا-

وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕاکانی دراو لە سلێمانی ئاشکرایکرد جیاوازیی لەنێوان دۆلاری کۆن و نوێ لەمێژە هەیە و بەڵام چونکە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمەریکاوە پشتیوانی لیدەکرێت هیچ لە بایەخەکەی کەم ناکات.

د.جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕاکانی دراو لە سلێمانی رایگەیاند "ئەم جۆرە لە مامەڵەکردن لەنێوان دۆلاری چاپی کۆن و نوێ جۆرێکە لە بازرگانیکردن کە لەلایەن بانکە ئەهلییەکانەوە دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێک لە بانکە ئەهلییەکان دۆلاری سپی وەرناگرن، لەئێستادا 100 دۆلاری چاپی سپی لە بازاڕەکانی عیراق و هەرێم بە هەزار بۆ هەزار و 500 دینار کەمتر وەردەگرن کە ئەم مامەڵەیەش بە 25 هەزار و 10 هەزاری دینارەوە دەکرێت و جۆرێکە لە قازانج و بازرگانی".

ئەوەشی خستەڕوو "بانکەکان بێ متمانەییان بەرانبەر دۆلاری چاپی سپی دروستکردووە، بەڵام لە سلێمانی بە هاوکاریی ئاسایش بەشێک لە گرفتەکەیان چارەسەرکردووە و لە کۆی 10 هەزار دۆلار ئەگەر سێ هەزار دۆلاریان چاپی سپی بێت بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرێت".

باسی لەوەشکرد "پێویستە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و نووسینگەکانی خانووبەرە بەم بڕیارەوە پابەند بن و هەرلایەنێکیش پابەند نەبوو هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەیان لەگەڵ نەکەن یان سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan